تشرینی دووه‌م 10, 2017 10:31 Asia/Tehran
  •  ڕێکخراوی نەتەوەکان: یەمەن لە بەر گەورترین قاتی دەیەکانی ئەمدواییەیە

وتە بیژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەک گرتووەکان بە دەربڕینی نیگەرانی لە پێنجەمین ڕۆژی داخرانی بوارگەکانی یەمەن لە لایەن هاوپەیمانی سەعوودییەوە وتی: یەمەن لە بەر گەورەترین قاتییەکانی دەیەکانی ئەمدواییەی جیهان دایە .

 هاوپەیمانی دەست درێژکاری سەعوودی بۆ سەر یەمەن  شەوی دووشەممە دوای پەلاماری مووشەکی سوپای یەمەن بۆ سەر " مەلیک خالید" لە ڕیاز دا ڕایگەیاند: هەموو ڕێگاکانی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی یەمەن بە تەواوەتی داخراون.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ستفان دۆجاریک" وتە بیژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان  رۆژی  پێنجشەممە  لە پریس کۆنفرانسێک دا بەباسکردنیی ئەوەی کە بۆ پێسگرتن لەو قاتی وقرییە، کردەوەکانی ئەمدواییە سەعوودی لە مەڕ داخستنی دەستڕاگەییشتن بە ئاسمان، دەریا وزەوین لە سەر یەمەن ، دەبێ خێرا هەلوەشێتەوە، خوازیاری دەستپێکرانیی خێرای  ڕاژەکاری گەیاندنی ئاسمانی ڕیکخراوی نەتەوەکان و شەریکانی دیکەی ئینسادۆستانەی  بۆ سەنعا و یەمەن بووە .

 وەزارەتی دەرەوەی یەمەن (٧ نۆڤەمبەر) لە کاردانەوە بە داخرانی سنوورەکانی دەریایی ، ئاسمانی و زەمینی ئەو وڵاتە ، ئەم کردەوەی هاوپەیمانی دەست درێژکاری سەعوودی وەک نیشانەی شکستی ئاشکرا و سەرلێشێواوی ڕێبەرانی سیاسی و سەربازی سەعوودی لەمەر پەلاماری بەربڵاو بۆ سەر مۆقاومە ی یەمەن زانیوە . عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن . شەڕخوازی عەرەبستان لە یەمەن بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی  دەیان هەزار یەمەنی و ئەو وڵاتەی بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی ، دەرمانی و تەشەنای نەخۆشی "کۆلێرا" کردۆتەوە .

سەرپەیڤ