دۆناڵد ترەمپ بوو بە هێمای لە ئیسلام ترساندن لە ساڵی 2017 دا
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئسلامیی ئینگلیس لە لەندەن شەوی رابردوو بە سازدانی ئاهەنگێک ، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکای وەک هێمای لە ئیسلام ترساندن لە ساڵی 2017 دا دەست نیشان کرد .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامیی بەریتانیا لە لەندەن هەر ساڵ رێوڕەسمێک بەڕێوەدەبات و کەسانێک کە بە هۆی لێدوانی دووبەرەکی سازکەرانە و دەمارگرژانەی خۆیان زیاترین دەوریان بووە لە پەرەپێدانی لە ئیسلام ترساندن دەست نیشان دەکات .
ساڵی رابردووش کۆمیسیۆنی مافی مرۆۆڤی ئیسلامیی بەریتانیا لە لەندەن دۆناڵد تڕەمپی کە ئەو کات بەربژاری کۆماری خوازی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بوو ، وەک سیاسەتوانێکی دژی ئیسلامی ناوبرد .
دۆناڵد تڕەمپ دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا فەرمانێکی دەرکرد کە لەسەر بنەمای فەرمانەکە ، چوونی شارومەندانی شەش وڵات کە زوربەیان ئیسلامی بوون ، بۆ نێو خاکی ئەمریکا قەدەغە کرا کە ئەم پرسە بووە هۆی ناڕەزایەتی و ڕەخنەی موسوڵمانان و سیاسەتوانان و دامەزراوە نیێودەوڵەتیەکان .
لە هەمان کاتدا بە هەزاران موسوڵمان و چالاکی مەدەنی و دامەزراوەی مافی مرۆڤ لە لەندەن لە دژی فەرمانی دۆناڵد تڕەمپ خۆێشاندانیان کردووە و خوازیاری رێگرتن لە چوونی تڕەمپ بۆ بەریتانیا بوون .
سەرۆکی ئەمریکا بڕیارە بە پێی بەرنامەی راگەیەندراو و بە دوای بانگێشتنی ترێزا مێی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، ساڵی داهاتوو (2018) سەردانی ئە وڵاتە بکات .