لاڤرۆف: چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئێران، ڕوسیا و تورکیا، یارمەتی دەداتە چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی سێ شەممە پێداگری کرد : کۆبوونەوەی ئەم دواییەی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە ڕوسیا ، یارمەتی دەداتە چارەسەر کرانی قەیرانی سوریا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێرگێئی لاورۆڤ، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کاروباری نێونەتەوەیی ڕوسیا هەروەها وتیشی: پاراستنی سەروەری خاکی سوریا کارێکی پێویستە و لە بەیاننامەی هاوبەشی ئەم دواییەی سەرۆکانی کوماری ئیسلامیی ئێران ، تورکیا و ڕوسیا ، پێداگری لەسەر کرا.
کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران، ڕوسیا و تورکیا بە ئامانجی لێکدانەوەی ڕەوشی سوریا و دامەزراندنی ڕێکارگەلێک بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی ئەم وڵاتە، چوارشەممەی ڕابردوو لە سووچی ،بەڕێوە چوو.
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا و رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا، دوای کۆتایی ئەم کوبوونەوەیە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا وێڕای پێداگری کردن لەسەر پاراستنی سەروەری، سەربەخۆیی و یەکڕیزی و سەروەری خاکی سوریا، ڕێککەوتن هەتا شکستی تۆکمەوتەواوی تاقمە تیرۆریستییەکان، هاوکارییەکانیان درێژە پێ بدەن .
هەرلەم حاڵەدا ڕۆحانی شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ پوتین و ئەردوغان پێداگری کرد : ئامانج و ئەنجامی سەرەکیی کۆبوونەوەی سووچی، پێکهێنانی کونگرەی نەتەوەیی سوری - سورییە کە بە هۆیەوە هەموو ئەتنەکان، ئایینزاکان و چالاکانی سوری لەوان نەیاران و لایەنگرانی دەوڵەت لە داهاتووی نیزیک لە سووچی کۆببنەوە و سەبارەت بە داهاتووی سوریا باس و ڕاوێژ بکەن.
قەیران لە سوریا لەساڵی 2011 ەوە بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیانەوە بەمەبەستی گۆڕینەوەی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی داکۆکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە.
سوپای سوریا و هێزی میحوەری موقاومە ڕۆژی یەکشەممە نۆزدەی نوامبەر توانیان شاری بووکەمال لەباشووری پارێزگەی دەیروزوور لە دەستی داعش ئازا بکەن . بە ئازاد کرانی ئەم شارە بە کردەوە دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سوریا، داخرا.