مایک پنس: ترەمپ زۆر بە جیددی خەریکی لێکدانەوەی پرسی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بو بەیتولموقەدەسە
جێگری سەروکی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە وێڕای پێداگری کردن لەسەر داکۆکی هەمەلایەنەی وڵاتەکەی لە ڕژێمی زایۆنیستی وتی : دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا زۆر بە جیددی خەریکی لێکدانەوەی چۆنیەتی و کاتی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ئیسرائیل لە تەل ئەبیبەوە بو بەیتولموقەدەسە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، مایک پنس ، وتی : ئەمریکا لە سەردەمی ترەمپ هەمووکات لە تەنیشت ئیسرائیل دەمێنێتەوە .
ترەمپ لە ڕەوتی کێبەرکێکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا و دوای ئەوەش بە جاران وادەو بەڵێنی بە بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی داوە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب بگوازێتەوە بۆ قودسی داگیرکراو.
گەڵاڵەی ترەمپ و نتانیاهۆ بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب بۆ بەیتولموقەدەس ، بەرەوڕووی ڕەخنەی توندی فەلەستینییەکان و کۆمەڵگەی جیهانی بووەوە.
سەرۆکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرلەمە بەجاران داوای لەو وڵاتانەی کە هاوکارییان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەیە کردبوو ، باڵوێزخانەی خۆیان لە تەل ئەبیب بگوازنەوە بۆ قودسی داگیرکراو بەڵام ئەم وڵاتانە لەترسی بیروڕای گشتی تائێستا ئەم کارەیان نەکردووە.
پێشەنگ بوونی ئەمریکا لەم بوارە، نیشاندەری سەرنجدانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە ڕژێمی ئیسرائیل لە سای داگیرکاری و تاوانکارییەکانی ئەم ڕژێمەیە.
بنیامین نتانیاهۆ هەمووکات دوناڵد ترەمپ بە لایەنگری بەدەسەڵاتی ئیسرائیل ، زانیوە .