کانونی یه‌که‌م 05, 2017 12:35 Asia/Tehran
  •  دەرکرانی مۆڵەتی بەڕێوە چوونی تۆکمەی فەرمانی دژە کۆچبەری ترەمپ لە لایەن دیوانی باڵای ئەمریکا

دیوانی باڵای ئەمریکا ڕۆژی دوو شەممە مۆڵەتی بەڕێوە چوونی تۆکمەی فەرمانی دژە کۆچبەری " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی دەرکرد.

 ئەو فەرمانە کە نوێترین دەقی فەرمانی دژە کۆچبەری ترەمپە ،  ڕۆژیک دوای  ڕاگەیاندرانی (٢٦ دیسەمبەر) لە لایەن دادوەرێکی فێدراڵ  لە ویلایەتی هاوایی ئەمریکا " هەڵپەسێردراوە" و تەنیا  بەشێکی کە هاوپێوەند بە ڤینێزوئێلا و کۆریای باکووری بوو، مۆڵەتی جێبەجیبوونی وەرگرت.

 دادوەر "درێک واتسۆن" بەڕاشکاوی  وتبووی، فەرمانی دژە کۆچبەری ترەمپ یاساکانی کۆچبەری فێدراڵی ئەمریکا پێشێلدەکات.

 بە دەنگی دیوانی باڵای ئەمریکا  سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێستا ئیتر دەتوانێ جگە لە شارومەندانی ڤینێزوئێلا و کۆریای باکووری ، پێشبگرێت بە ڕۆیشتنی مۆسافیران و کۆچبەران لە ٦ وڵاتی ئێران ، چاد، سوریا، سوومالی، لیبیا و یەمەن تەنانەت ئەگەر خزم وکەسیشیان لە ئەمریکا دا بێت . " ترەمپ" ، ٢٥ سێپتەمبەر ڕایگەیاند شارومەندانی وڵاتانی کۆریای باکووری، چاد ئێران، لیبیا، سووماڵی، سوریا، ڤێنیزوئێلا و یەمەن بەرەو ڕووی بەرتەسکی  گەلێک دەبنەوە لە کاتی سەردانی ئەمریکادا .

ئەم فەرمانە دوا بە دوای دوو فەرمانی دژە کۆچبەریی پێشووی ترەمپ دەرکراوە.

 " ترەمپ" کە لە درێژەی ڕکابەرییەکانی  هەڵبژاردنەکان دا وادەی دابوو  ڕۆیشتنی موسولمانەکان بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکات، تەنیا چەند رۆژ دوای ڕۆیشتنی بۆ کۆشکی  سپی(٢٧ ژەنیڤەری)، بە واژۆکردنی فەرمانێکی دژە کۆچبەری ڕۆیشتنی  شارومەندانی وڵاتانی موسولمانی عێراق، سوریا، ئێران ، سودان، لیبیا، سووماڵی و یەمەن بۆ خاکی ئەمریکای قەدەغە کرد .

ئەم فەرمانە ماوەیەک  دواتر  لە لایەن " جەیمز ڕۆبارێت" دادوەری  فیدراڵی شاری سیاتێل لە ویلایەتی واشنگتۆنی ئەمریکا، هەڵوەشایەوە و کۆشکی سپی دەقی هەموارکراوی فەرمانەکەی (لە ٦ مارچ) دەرکردووە. دەقی دووهەمیش ئەگەرچی بەرەو ڕووی نەیارەتی ویلایەتەکانی ئەمریکا بۆتەوە ، بەڵام لە ئاکام دا دوای پشتڕاست کردنەوەی دیوانی باڵای ئەمریکا جێبەجێکرا. ئەم فەرمانە ٢٤ سیپتەمبەر هەڵوەشایەوە .

فەرمانەکانی دژی کۆچبەری ترەمپ نارەزایەتی جیهانی بە دواوە بووە و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بڕیارەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکایان بە هەڵاوێرانە و بە پێچەوانەی یاسا وڕێسا نێو دەوڵەتییەکان زانیوە .

سەرپەیڤ