پێکدادانی شەمەندەفەر و پاسێکی خوێندنگە لە فەرانسا/ لانیکەم ٤ کوژرا و ١٩ بریندار
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i318471-پێکدادانی_شەمەندەفەر_و_پاسێکی_خوێندنگە_لە_فەرانسا_لانیکەم_٤_کوژرا_و_١٩_بریندار
بە هۆی ئەوەی لە شاری پێرپینیان Perpignan لە باشوی فەرانسا، شەمەندەفەرێک لە پاسێکی خوێندنگەی دا، لانیکەم ٤ منداڵ کوژراون و ١٩ منداڵی دیکەیش ببریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2017 09:22 Asia/Tehran
  • پێکدادانی شەمەندەفەر و پاسێکی خوێندنگە لە فەرانسا/ لانیکەم ٤ کوژرا و ١٩ بریندار

بە هۆی ئەوەی لە شاری پێرپینیان Perpignan لە باشوی فەرانسا، شەمەندەفەرێک لە پاسێکی خوێندنگەی دا، لانیکەم ٤ منداڵ کوژراون و ١٩ منداڵی دیکەیش ببریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ وەزارەتی ناوخۆیی فەرانسا لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی چوار منداڵی لەم ڕووداوەدا پشت ڕاست کردۆتەوە.

"ئێدڤارد فیلیپ" Édouard Philippe سەرۆک وەزیرانی فەرانسا بەرنامەی کار و باری خۆی هەڵوەشاندەوە و بۆ لێکدانەوەی مەسەلەکە خۆی گەیاندە شوێنی ئەو ڕووداوە.

"ئیمانۆئێل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەرانسایش لە پەیامێکی تویتەریدا بە هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە، خوازیاری یەکگرتنەوە هەموو ئیمکانات و ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری ئەم وڵاتە بۆ یارمەتیدانی کەسانی زەبربینیو لەو ڕووداوە بوو.