کانونی یه‌که‌م 20, 2017 10:11 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفوونی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا/ نەیاریەتی

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا شەوی چوار شەممە لەگەلەڵ " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پێوەندیەکی تەلەفوونی دا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و قۆدس وتووێژیان کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " تیرزا مەی" لەم وتوویژە دا کردەوەی ئەمدواییەی " دۆناڵد ترەمپ" لەمەر بە فەرمی ناساندنی قۆدس وەکوو پیتەختی ڕژیمی زایۆنی بە "نابنیاتنەر" زانی و نەیاریەتی لەگەڵدا کردووە .

 سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە رلەوەیش (٦ دیسەمبەر) یس لەبەیاننامەیەک دا ئەم کردەوەی ترەمپی شەرمەزار کردبوو .

 "ترەمپ" شەشەمی دیسەمبەر سەرەڕای نەیاریەتییە بەربڵاوەکانی ناوچەیی و جیهانی ڕایگەیاند، واشنگتۆن بە فەرمی قۆدس وەک پێتەختی ڕژیمی ئیسرائیل دەناسێت  . "ترەمپ هەروەها لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایکرد تا کارو باری پێشەکیی ڕاگواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تیلئەبیبەوە بۆ بەیتۆلمۆقەدەس جێبەجێبکەن .

 شاری قۆدس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم رووگەی موسولمانەکان لە ودایە ، بەشێکی جیا نەکراویی فەلەستین ولە گرنگترین شۆێنە سێ یانە پیرۆزەکانی ئیسلامی دێتە ئەژمار، ئەم شارە پیرۆزە جێگە و گرنگایەتی تایبەتی هەیە لای موسولمانەکان

بەیتۆلمۆقەدەس لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لەلایەن ئیسرائیل داگیر کراوە .

سەرپەیڤ