گیان لە دەس دانی 65 پەیامنێر لە ساڵی 2017 زایینی
65 پەیامنێر لە ساڵی 2017 زایینی لە سەرانسەری جیهان گیانی خۆیانیان لە دەس داوە و تۆڵەی شەڕگەلێکیان لێ کراوەتەوە کە هیچ ڕۆڵێکیان تیایاندا نەبووەو تەنیا وردەکاریەکان و ڕاستیەکانیان بە گوێ خەڵک گەیاندووە .
ڕۆژنامەی ئینتەرنتی ئەلقودوس لعەرەبی لە ڕاپۆڕتێکدا نووسی : لەو ناوە دا ، میسر لە سەرووی وڵاتانی عەەربی لە ڕوانگەی قۆڵبەست کردنی پەیامنێرانە و سووریا و یەمەنیش پڕ مەترسیدارترین وڵاتانن بۆ چالاکی پەیامنێران نە تەنیا لە نێوان وڵاتانی عەرەبی بەڵکوو لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهانیش . ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور لە ڕاپۆڕتێکدا کە قودسولعەرەبی کوپیەکی لە دەستدایە ڕایگەیاند : ئاماری کوژراوانی پەیامنێرانی بە توانا لە ساڵی 2017 لە چاو چەن ساڵی ئەم دواییە کەمتر بووە ؛ هۆی ئەوەش کەڵک وەرگرتنی پەیامنێران لە پشتیوانی زۆرتر و چۆڵ کرانی وڵاتانی مەترسیدار لە لایەن پەیامنێرەکانیەتی . لە ساڵی 2016 سووریا پڕمەترسیدارترین وڵاتی جیهان بۆ پەیامنێران بوو و لەو ساڵەدا 12 پەیامنێر کوژران و ئەو وڵاتە لە ڕووی کوژرانی پەیامنێڕانانەوە لە پێشەوەی ھێندێک لەو وڵاتانە بووە کە پەیامنێری زۆر یان تیادا کوژراوەو بەڕیز بریتنی لە مەکزیک 11 پەیامنێر ؛ ئەنفغانستان 9 پەیامنێر ؛ ئێراق 8 پەیامنێر و فیلیپین چوار پەیامنێر. ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور لە ڕاپۆڕتەکەی خۆیدا وتوویەتی : ژۆماری ئەو پەیامنێرانەی کە لە ساڵی 2017 دا کوژراون لە چاو کوژراوانی ساڵی 2016 دابەزینی 18 لە سەد نیشان ئەدات چۆنکوو 79 پەیامنێر لە ساڵی 2016 کوژرا بوون . بە پێی ئەو ڕ اپۆڕتە میسر لە ساڵی 2017 بوو بە زیندانێکی گەورە بۆ پەیامنێران چۆنکوو ژۆماری پەیامنێرانی زیندانی پەرەی سەند . لە ڕاپۆڕتی لێژنەی نێونەتەوەیی لاگری لە پەیامنێراندا هاتووە میسر پلەی یەکەمی لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و پلەی سێهەمی لە نێوان وڵاتانی جیهان لە ڕوانگەی گرتنی پەیامنێراندا هەیە .