کانونی دوھەم 06, 2018 10:12 Asia/Tehran
  • عومران خان: هێڵی تەدارەکاتی ئەمریکا و ناتۆ لە پاکستانەوە دەبێ بپچرێت

"عومران خان" ڕیبەری پارتی تەحریکی ئینسافی پاکستان ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە لە حاند تاوانپاڵدانە نوێیەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئیسلام ئاباد بەڕاشکاوی وتی دەبێ هێڵی تەدارەکاتی ئەمریکا و ناتۆ لە پاکستانەوە بپچرێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "عومران خان" خوازیاری چوونە دەری پاکستان لە وڵاتانی هاوجەمسەری ئەمریکا بوو و وتی: ئیسلام ئاباد بۆ پێشکەوتن دەبێ بە چین، ڕوسیا و ئێران بلکێت.

 "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە یەکەمین پەیامی توئیتەری خۆی دا لە ساڵی، ٢٠١٨ ، پاکستانی بە پەنادان بە ترۆریستان تۆمەتبار کرد و وتی: واشنگتۆن یارمەتییە دراویەکانی خۆی بە ئیسلام ئاباد دەپچرێنێت.

 وەزارەتی دارایی پاکستان رۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند: ئەمریکا یارمەتی ٢٥٥ ملوین دۆڵاری خۆی بە پاکستانیی ڕاگرتووە .

 ترەمپ ئاگۆستی ٢٠١٧ یش لە درێژەی ڕاگەیاندرانی ستراتژیای تازەی ئەمریکا بەرامبەر ئەفغانستان، پاکستانی بە پەنا دان بە ترۆریستان تۆمەتبار کردبوو . ئەم ڕادەربڕینانە ی ترەمپ بووەتە هۆی ناڕەزامەندی کاربەدەستانی پاکستانی.

ئەمریکاییەکان ئیدعا دەکەن پاکستان بە پشتگریی لە تاقمە ڕەشەکوژەکانی سەقامگیر لە ئەفغانستان، بووەتە هۆی پەرەی ترۆریسم و نائەمنیی لەم وڵاتە دا .

 ئەوە لە حالێکدایە کە خەڵک و کاربەدەستانی ئەفغانستان بڕوایان وایە ئامادە بوونی ئەمریکاییەکان لە ئەفغانستان دەبێتە هۆی تاوسەندنی نائەمنی، ترۆریسم و وەبەر هێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەم وڵاتە دا .

سەرپەیڤ