کانونی دوھەم 09, 2018 08:21 Asia/Tehran
  • ستراتژیی نوێی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە ئێراق ڕاگەیەندرا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا هاوبەشدا ، ستراتژیی ئەم یەکێتییە سەبارەت بە ئێراق بۆ لێکدانەوەی کێشە و قەیرانەکانی ئەم وڵاتە پاش شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان ڕاگەیاند.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ لە بەیاننامەیەکی هاوبەش کە لە لایەن "فدریکا موگرینی" و"یان کلۆد یونکەر"بڵاو بوویەوە جەخت کراوە کە ئێراق دوابەدوای شکست هێنانی داعش ئێستا پێی ناوەتە قۆناغێکی گرینگ لە مێژوویی خۆی و هەنووکە مەسەلەی گرینگ هەڵگیرانی هەنگاوی خێرا لە پێناو بنیاتنانەوە  وئاوەدان کردنەوەی ئێراق بە بەشداریی هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگەی ئێراق بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ئاستی مافە بنەڕەتییەکان و پاراستنی دەسەڵاتدارێتیی یاسا لە هەموو بوارێکدایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، ئەم ستراتژییە چڕ کراوەتە سەر بەردەوام بوونی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی یەکێتیی ئەورووپا بە خەڵکی ئێراق و هاسانکاری بۆ دامەزرانی هێوری و پاوەجێی لەو ناوچانەی لە ژێر چنگی داعش ڕزگار کراون.

ئەم ستراتژییە هەروەها بەنیازە چڕ بکاتەوە سەر مەسەلەی چاکسازیی درێژخایەن لە ئێراق و کاروباری بنیاتنانەوە و ئاوەدان کردنەوەی و مەسەلەی ئاشتی لە ئێراق بۆ ئەوەی ئاشتی لەم وڵاتە مسۆگر ببێ و ئێراقێکی یەکگرتوو و دیموکراتیک بنیات بنرێتەوە.

ستراتژیی پێشووی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە ئێراق مارسی ٢٠١٥ لە چوارچێوی بەشێک لە ستراتژیی ناوچەیی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە سووریا، ئێراق و هەڕەشەی داعش بڵاو ببوویەوە.

ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا پێکهاتوو لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییە لە ڕێکەوتی ١٩ی ژوەنی ساڵی ڕابردووی زایینی خوازیاری ئامادە کرانی ستراتژیی نوێ بۆ چر کردنەوە لە سەر ڕێگاکانی یارمەتی گەیاندنی یەکێتی ئەورووپا بە ئێراق بوو بۆ چارەسەر کرانی کێشە و قەیرانەکانی ئێستای ئەم وڵاتە.

یەکێتیی ئەورووپا پێشبینی کردووە کە پاش دوو ساڵ ئەم ستراتژییە پێشنیارییە بخاتە بەر پێداچوونەوە و بە لێکدانەوەی کاریگەریی هەنگاوە هەڵگیراوەکان، بێتوو پیویست بێ، گۆڕانکاریی پێویست ئەنجام بدات.

سەرپەیڤ