پێوەندیی تەلەفوونی نێوان سەرۆک کۆماری تورکیا و ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i322301-پێوەندیی_تەلەفوونی_نێوان_سەرۆک_کۆماری_تورکیا_و_ڕووسیا
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ هاوتای ڕووسی خۆی، بە ڕەت کردنەوەی بوونی هەرچەشنە پێوەندییەک لە نێوان ئانکارا و پەلاماری ئەمدواییەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا، خوازیاری کۆتایی هاتنی پەلامارەکانی سوپای سووریا بۆ سەر بەرهەڵستکارانی چەکدار لە باکووری ئەم وڵاتە بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2018 08:34 Asia/Tehran
  • پێوەندیی تەلەفوونی نێوان سەرۆک کۆماری تورکیا و ڕووسیا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ هاوتای ڕووسی خۆی، بە ڕەت کردنەوەی بوونی هەرچەشنە پێوەندییەک لە نێوان ئانکارا و پەلاماری ئەمدواییەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا، خوازیاری کۆتایی هاتنی پەلامارەکانی سوپای سووریا بۆ سەر بەرهەڵستکارانی چەکدار لە باکووری ئەم وڵاتە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدرەیی فارس؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی ڕابردوو لە پێوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ "ڤیلادمیر پوتین"ی هاوتای ڕووسی خۆی بە ئاماژە بە پەلاماری هێزەکانی سوپای سوریا بۆ سەر بەرهەڵستکارانی چەکدار لە پارێزگای ئەدلیب و  غوتەی ڕۆژهەڵات وتی: ئەگەر دەتانەوێ بڕیارەکانی کۆبوونەوەی سوچی بە ئاکام بگات دەبێ ئەم پەلامارانە کۆتاییان بێت.

ئەردوغان لەم پێوەندییە تەلەفوونییەدا بە ئاماژە بە پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمدواییەی تیرۆریستانی سووریا بۆ سەر هێزەکانی ڕووسیا لە سووریاش وتی: ئەم پەلامارانە هیچ پێوەندییەکیان بە ئانکاراوە نییە بەلام ئێمە دەزانین دنەدەران و پشتیوانانی سەرەکیی ئەو کردەوە کێن.

چەن ڕۆژ لەمەوبەر فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا پێش ئەوەی بتوانن پەلامار کەنە سەر هێزەکانی ڕووسیا لە بنکەی ئاسمانیی "حەمیمیم" و بنکەی دەریایی "تەرتووس" ، لە لایەن سیستەمی بەرگریی دژە ئاسمانیی ڕووسیاوە پێکران و تیاچوون.