کانونی دوھەم 25, 2018 20:15 Asia/Tehran
  • دووپات بوونەوەی هەڵوێستی دژە ئێرانیی ترەمپ و نەتانیاهۆ

سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندیی جیهانیی ئابووریی لە داڤووسی سوئیسڕا ، دیدار و هەڵوێستە دژە ئێرانییەکانیان دووپات کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەدیدار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندیی جیهانیی ئابووریی لە داڤووسی سوئیسڕا وتی: ئەگەر واشنگتۆن لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بکشێتەوە، تەلەبیب بەتەواوەتی داکۆکی لەو کردەیە دەکا.

سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی و سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەو چاوپێکەوتنەدا پێیان داگرت لەسەر دزە وکارتێکەریی ئێران لەناوچەدا.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەو دیدارەدا وتی: باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس ڕادەگوێزین.

بەقسەی ترەمپ، بەرنامەیان بەدەستەوە بووە کە ئەو کارە لە چەندساڵدا ئەنجام بدەن و واش پێش بینی دەکەن کە لەکاتێکی زووتردا واتە لەساڵی داهاتوودا جێ بەجێی بکەن.

سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستییش داکۆکیی کرد لە بڕیاری ترەمپ بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس و وتی: ئەو کردەیە، دەبێتەهۆ هەتا دانوستانەکانی سازان بەرەو پێش بچێ.

بانگەشە دژە ئێرانییەکانی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی و ترەمپ، لە بارودۆخێکدا دووپات دەبێتەوە کە ئەندامانی یەکێتیی ئوروپاو زۆرێ لە هاوپەیمانانی ئوروپایی کۆشکی سپیش پێیان داگرتووە لەسەر داکۆکی کردنیان لە هەنگاوی هاوبەش.

ترەمپ یەکەم سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش بیل کلینتۆن سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتەیە کە پاش ١٧ ساڵان بەشداری دانیشتنی داڤووس دەبێ.

 

سەرپەیڤ