کانونی دوھەم 26, 2018 19:14 Asia/Tehran
  • ترەمپ و دووپاتکردنی قسەکانی دژە ئێرانی لە داڤووس

سەرۆکی ئەمریکا ، لە وتاردانی دا لە کۆڕبەندی جیهانیی ئابووری لەشاری داڤووسی سویسرا، ئیدیعاکانی دژە ئێرانیی خۆی دووپات کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی حەدەس ، دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا  لە وتاردانی ڕۆژی  هەینی خۆی دا لە داڤووس ئیدیعای کرد،  جیهان دەبێ پێش بە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی بگرێت.

ئیدیعای دژە ئێرانیی ترەمپ لە بارودۆخێکدا دەکرێت  کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی  هەمووکات لە ڕاپۆرتەکانی دا لەسەر پێبەند بوونی ئێران بە بەڵێنەکانی بەرامبەر بە بەرجام، پێداگری کردووە.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی دەبێ بەرەنگاری  دزەی ئێران لە ناوچە بینەوە.

لە بارودۆخێک دا کە سیاسەتەکانی کۆشکی سپی هەمووکات لە بواری داکۆکی کردن لە تاقمە تیرۆریستییەکان بووە، ترەمپ ئیدیعای کرد کە بەرەنگاری تیرۆریزم دەبێتەوە.

ترەمپ هەروەها لە سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەتەکەی بەرەڤانی کرد و وتی : هەمووکات ئەولەویەتی یەکەمی  ئەمریکایە.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها  داکۆکی کرد لە سەرمایەدانانی بەربڵاوی دەوڵەتەکەی لە پیشەسازی سەربازی و ئەوەی بە هەوڵێکی بەقازانج  زانی  .

ترەمپ ڕوژی پێنج شەممە لەحاڵێکدا گەیشتە شاری داڤوسی سویس کە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر سەفەرەکەی بۆ وڵاتەکەیان بووه.

سەرپەیڤ