کانونی دوھەم 28, 2018 19:58 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان دژی ترەمپ لە پێتەختی ئەمریکا

سەدان شارومەندی ناڕازی ئەمریکایی ، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند سیاستەکانی ڕەگەز پەرەستانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کردەوەکانی دژی موسولمانەکان لە واشنگتۆن دی سی خۆپیشاندانیان کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری  رادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ، سەدان شارومەندی ناڕازی ئەمریکایی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند سیاسەتەکانی ڕەگەز خوازانەی دۆناڵد ترەمپ  سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کردەوەکانیی دژی موسولمانەکان لە واشنگتۆن دی سی خۆپیشاندانیانی ڕەخنە گرانەیان بەڕێوە برد  .

 ئەم کۆبوونەوەیە لە سەر بانگێشتنی ئەنجوومەنی پێوەندییەکانی ئیسلامی ئەمریکا  و بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند فەرمانی " قەدەخەی سەفەر" لە لایەن دۆناڵد ترەمپ بۆ شارومەندانی چەند وڵاتی  موسولمان ، ئەنجام دراوە. ناڕازییان بە هەڵگرتنی لافیتە دژی ترەمپ دروشمەکانی " نا بە قەدەخەکردن دژی موسولمانەکان" و " دەست هەڵبگرن لە تاوانپاڵدان بە موسولمانەکان" ،" پەنابەران قەبووڵدەکەین" و " ترساندن لە ئیسلام هەرگیز" یان بەرزکردەوە .

سەرپەیڤ