پەیوەندیی تەلەیفونیی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەڕانسە لەبارەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i326173-پەیوەندیی_تەلەیفونیی_سەرۆک_کۆمارانی_ڕووسیاو_فەڕانسە_لەبارەی_سووریا
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاو ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەبارەی قەیرانی سووریا بەتەلەیفون وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2018 09:46 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەیفونیی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەڕانسە لەبارەی سووریا

ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاو ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەبارەی قەیرانی سووریا بەتەلەیفون وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، بەپێی بەیاننامەی کرێملین، سەرۆک کۆمارانی فەڕانسەو ڕووسیا لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا لەبارەی گرینگایەتی پەرەپێدانی هاوکاریی دوو وڵات سەبارەت بە ڕێگاکانی بنیات نانەوەی سووریاو پێویستیی هەنگاونانی خێرا بۆ گەیشتن بە ئاشتەوایی لەڕێی دانوستانەکانی ژنێڤ وتووێژیان کرد.

پووتین و مەکرۆن جەختیان کرد لەسەر گرینگیدانی وڵاتەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە ژنیڤ بەگوێرەی بڕیارنامەی٢٢٥٤ بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا لە شاری سووچیی ڕووسیا.

کۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا رۆژانی٢٩و٣٠ی ژانڤییە لە شاری سووچیی ڕووسیا بەڕێوە چوو.

قەیران لەسووریا لەساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ کرا.