ئیمزای ڕێککەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی جیهانی لەلایەن سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕێککەوتننامەی هاوکاریی هاوپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی جیهانی مۆر کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ هەینی وتی: "ئەو ڕێککەوتننامە بەئامانجی پەرەپێدانی هاوکاری و هاواهەنگیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ داکۆکیی لە وڵاتی ئەندام لە جێ بەجێ کردنی ستراتژیای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی ئەو ڕێکخراوە مۆر کراوە."
بەپێی ئەو ڕاپۆرە ، ئەو ڕێککەوتننامە لەبنەڕەتڕا ڕێککەوتنێک لەنێوان سی و شەش ئەندامی مافەوانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ داکۆکیی لە وڵاتانی ئەندام بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵە تیرۆریستییەکان و توندڕەویی خوازی ، بەتوندوتیژانە لێکدراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆری لێدوانەکانی بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئامانجی سەرەکیی ڕێککەوتننامەی هاوکاری لەبەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمی جیهانی متمانەبەخشین بەوەیە کە سیستەمی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەتوانێ داهاتوویەکی باشتر و کاراتر بۆ هەموو ئەندامەکانی بڕەخسێنێ.