شوبات 14, 2026 18:50 Asia/Tehran
  •   ڕیسوایی دوسیەی ئەپستین؛ ئەمجارەیان لە فەرەنسا

دیپلۆماتکارێکی فەرەنسی تاوانبار كرا بە پەیوەندیی لەگەڵ جێفری ئەپستین و بەشداری لە چالاكیە بێ ئەخلاقییەکانیدا لە درێژەی ئاشکراکرانی زیاتری ڕەهەندە نوێیەکانی دۆسیەی سێ ملیۆن لاپەڕەیەیی جێفری ئەپستین.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ناوی دیپلۆماتکارێکی فەرەنسی نزیکەی  ٢١١ جار لەم بەڵگەنامانەدا دووبارە بووەتەوە. فابریس ئادان دیپلۆماتکارێکی فەرەنسی نیشتەجێی نیویۆرکە كە ناوی  زیاتر لە ٢٠٠ جار لە دوسیەی ئەپستیندا هاتووە  و دۆسیەی دادەوانی لە پاریس بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش سەبارەت بە ناوبراو  کە لە ماوەی ٢٥ ساڵ لەمەوبەر وەک دیپلۆماتکار چالاكی دەكات، دەس پێكراوە. بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، پارێزەرێکی بەناوبانگی ئەوروپایی ڕایگەیاندووە، یەکێک لە نامەکانی ناو ئیمەیڵەکانی جێفری ئەپستین  سەبارەت بە چۆنیەتی ناردنی پارە بۆ ئۆکرانیا بووە و  لەڕاستیدا ڕیسیوایی دارایی دەگرێتەوە.

 

سەرپەیڤ