سوپاس و پێزانینی پووتین لە هێزە ڕووسییەکانی جێگیر لە سووریا
سەرۆک کۆماری ڕووسیا سوپاسی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی کرد کە لە سووریا جێگیرن.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، ڤلادیمیر پووتین لە ئاهەنگی جێژنی رۆژی"لایەنگرانی نیشتمان" وتی: جارێکی دیکە سوپاسی هەموو هێزە سەربازییەکانی کرد کە بەشداری شەڕ لە سووریان.
پووتین وتی: ئەو هێزانە بەباشترین شێوە ئامادەن و هەتا کۆتاییش بێ ترس دەجەنگن.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: گۆڕانکارییەکانی ساڵانی ڕابردوو سەلماندی کە ڕووسیا لەمەڕ ئامادەیی سەربازی، کوالیتی چەکەمەنی و پاشەکەوتە جەنگییەکان، جێگەو شوێنێکی پێشکەوتەی لەنێو وڵاتانی جیهان لەدەست دایە.
قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١وە و لەئێراق لەساڵی٢٠١٤وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرا کە پاشان، سووریا داوای لە ئێران و ڕووسیا کرد یارمەتی دەمشق بدەن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا.