ڕەخنەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەریتانیا لەبەر فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی بە عەرەبستان
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دوێشەو(هەینی) لەکاردانەوە بە مۆرکرانی تەبایی نامەی فرۆشی فڕۆکەی تایفۆنی بەریتانیا بە عەرەبستان ڕایگەیاند، فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی بەعەرەبستان، بەمانای ئەوەیە بەنزین بڕژێتەسەر ئاوری قەیرانی یەمەن.
عەرەبستانی سەعوودی و بەریتانیا دوێنێ هەینی تەبایی نامەیەکیان مۆرکرد کە بەگوێرەی، ریاز چل و هەشت فڕۆکەی یۆرۆفایتەر تایفۆن لە لەندەن دەکڕێ.
ئەو تەبایی نامە لە دواڕۆژی سەفەری محەممەد بن سەلمان شازادەی عەرەبستانی سەعوودی بۆ لەندەن، لەنێوان دوو وڵاتدا مۆرکرا.
محەممەد بن سەلمان رۆژی چوارشەممە گەیشتە لەندەن.
سەفەری پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی بۆ لەندەن لەگەڵ ناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری بەریتانیا بەرەوڕوو بوو.
بەپێی ئاماری فەرمیی گۆڕەپانی پڕووپاگەندە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیجارەتی ئەسلەحە، عەرەبستانی سەعوودی گەورەترین کڕیاری چەکەمەنی لە بەریتانیایە.
فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی بەریتانی بە عەرەبستان لەکاتێکدایە کە یەمەن لە مارسی٢٠١٥ـەوە لەبەر پەلاماری دڕندانەی رژیمی سەعوودی دایە بەپاڵپشتی هەمەلایەنەی ئەمریکا، بەریتانیا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە.