کۆشکی سپی دەنگ و باسی هاوپەیوەند بە ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی مەک مەستێری بەپەرچ دایەوە
وتەبیژی کۆشکی سپی ، کاردانەوەی نیشان دا لەبەرامبەر ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی ڕاوێژکارە ئاسایشی نیشتمانیەکەی " دانالد ترەمپ"ی سەرۆکی ئەمریکا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، "ساراسەندێرز" ، وتە بیژی کۆشکی سپی بە رەد کردنەوەی وەلا داندرانی ئەگەری " هێربێرت ڕێمۆند مەک مەستێر" ، لە پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیستمانی ترەمپ وتی، " ترەمپ و مەک مەستێر پێوەندی کاری باشیان هەیە پێکەوە و گۆڕانێک لە ئەنجوومەنی ئاسایسی نیشتمانی وڵات دا نابێ.
ڕۆژنامەی "واشنگتۆن پۆست" ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێک دا ئیدعای کرد داناڵد ترەمپ ، دوای وەلاداندرانی " رێکس تیلێرسۆن" ، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بڕیاری گرتووە ، هێربێرت مەک مەستێریش وەلادانی.
واشنگتۆن پۆست لە درێژە دا نووسی، ترەمپ بڕیاری خۆی بۆ وەلاداندرانی مەک مەستێڕ گرتووە بەڵام ڕایگەیاندووە ئەم هەوالەی وەدواوە خستۆتەوە چوونکا گەرکیەتی ئەم پرۆسەیەی گۆڕانە بە ئارامی ئەنجام بگرێت و دەرکرانی ژەنەراڵی ئەمریکایی نەبیتە هۆی سووکایەتی ئەو.
رۆژنامەی والستریت ژۆرناڵیش ئەم ڕاپۆرتەی تەیید کرد بەڵام ڕایگەیاند کاتی ڕاگەیاندرانی نادیارە بەڵام لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو ئەم پرسە ڕوو دەدات. بێتوو مەک مەستێر دەربکرێت، دووهەمین جیایی گەورە لە دەوڵەتی ترەمپ لە درێژەی چەند رۆژی ئەمدواییە ڕوو ئەدات .