ئادار 19, 2018 10:52 Asia/Tehran
  • لاگارد: شەڕی بازەرگانی بەرەوەی نییە

سەرۆکی سندووقی نێو دەوڵەتی دراڤ ڕۆژی یەکشەممە وشداری بە ئەمریکا داوە لەمەڕ کەندو کۆسپ نانەوەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " کریستییەن لاگارد" لە وتوویژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاراژنتینی "لا ناسیۆن" ڕوو لە "داناڵد ترەمپ" سەرۆک  کۆماری ئەمریکا  بەڕاشکاوی  وتی شەڕە بازەرگانییەکان هیچ بەرەوەیەکیان نییە.

 لاگارد بۆ بەشداریی لە  کۆبووەونەی وەزیرانی دارایی و سەرۆکانی بانکەکانی ناوەندی وڵاتانی ئەندامی تاقمی ٢٠ سەردانی بوینس ئایرس پێتەختی ئارژانتینی کردووە. ئەم کۆبوونەوەیە لە ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە بەڕێوە دەچێت.

" ترەمپ" پێنجشەممە ٨ مارچ سەرەڕای وشداری دانە نێو دەوڵەتییەکان، فەرمانی  زۆرتر کردنەوەی تەعرفەی هاوردەی ئالۆمینیۆم و پۆلا بۆ ئەمریکای ئیمزا کرد.

بە گوێرەی ئەم فەرمانە ، تەعرەفەیەکی لە سەدا ٢٥ بە سەر هاوردەی پۆلا و لە سەدا ١٠ لە سەر هاوردەی ئالۆمینیۆم بۆ ئەمریکا لەبەر چاو دەگێردرێت.

سەرپەیڤ