ئادار 23, 2018 13:19 Asia/Tehran
  •  ناڕەزایەتی سەناتۆرە ئەمریکایەکان لە دیاریکردنیی پۆستە نوێ کەی

ژمارێک لە سەناتۆرە ئەمریکایەکان هاوکات لەگەڵ ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستی شەڕخوازانەی"جان بۆلتۆن" ناڕەزایەتیشیان دەربڕی لە دیاریکرانی ناوبراو وەکوو ڕاویژکاری ئاسایشی کۆشکی سپی .

 "داناڵد ترەمپ"  سەرۆکی ئەمریکا ، پێنجشەممەی ڕابردوو لەپەیامی تویتەری " هێربێرت مەک مەستێر" ڕاوێژکاری ئاسایشی کۆشکی سپی وەلا داناو  "جان بۆلتۆن" نوینەری پێشووی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکانی بە جێ ئەو داناوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " ئیدمارکی" ئەندامی لێژنەی پێوەندیی دەرەوەیی سەنای ئەمریکا لە پەیامێکی توئیتەری دا بە ئاماژە بە هەڵوێستی دەمار گرژانەی بۆلتۆن نووسی: داندرانی ئەو مەترسییەکی گەورەیە بۆ خەڵکی ئەمریکا . "کریس مۆرفی" ئەندامێکی دیکەی ئەم لیژنەیە لە توئیتێک دا بە باسکردنی ئەم بابەتە کە بۆلتۆن لاگری پەلاماری پێشپێگرانە بۆ سەر ئێران و کۆریای باکوورییە، لە داندرانیی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی سەرسوور مانی ڕاگەیاندووە .

"بێرنی سەندێرز" سەناتۆری سەربەخۆی ویالەیەتی وێرمۆنت بە ئاماژە بە ڕۆڵی بۆلتۆن لە پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ، نووسی: لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەو دەمارگرژتر لەوە بوو کە وەکوو باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتوەکان دا دیاری بکرێت و ئێستایش بێ گومان کەسێکی نەشیاوە بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی.

"کریستۆفێر کۆنێز" سەناتۆری دیکەی ئەمریکایی بە دەربڕینی پەژارەی لە دەرکرانی مەک مەستێر، هەڵوێستەکانی بۆلتۆن بەرامبەر ئێران و کۆریای باکووری لە باشترین دوخی دا بە حالەتێکی هێرشکارانە و لە خراپترین دوخ بە "مەترسیدار" وەسف کردووە.

سەرپەیڤ