نیسان 13, 2018 11:14 Asia/Tehran
  • لە پاشگەزبوونەوەیەکی سەرسووڕهێنەردا؛ ترەمپ خوازیاری ئەندامەتیی سەر لە نوێی ئەمریکا لە پەیمانی بازرگانیی

"دۆناڵد تەرمپ" سەرۆک کۆمارتی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە پاشگەز بوونەوەیەکی پێشبینی نەکراو لە هەڵوێستی پێشووی خۆی، فەرمانی دا بە راوێژکارەکانی لە کۆشکی سپی تا مەسەلەی ئەندامەتیی سەر لە نوێی ئەمریکا لە پەیمانی بازرگانیی و چەن لایەنەی "ترانس پاسیفیک" (TPP) لێک بدەنەوە.

ترامپ تەنیا چەن ڕۆژ پاش ئەوەی پێی نایە کۆشکی سپی، ئەو پەیمانە بازرگانییەی ڕەت کردەوە و لێی هاتە دەرەوە؛ بڕیارێک کە بەرەوڕووی کاردانەوەیەکی بەربڵاو بوویەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ڕەخنەگرانی سەرەکیی ئەم پەیمانە پێشتر گوتبووی بەنیازە سەبارەت بە ڕێککەوتننامە بازرگانییەکان بە شێوەی جیاجیا دانوستان بکات؛ تاکتیکێک کە بە بڕوای ئەو، دزە و دەسەڵاتێکی زیاتر دەدات بە ئەمریکا لە چاو شەریکە بازرگانییەکانی.

شایانی باسە کە ئەندامەتیی سەر لە نوێی ئەمریکا لە پەیمانی بازرگانیی ترانس پاسیفیک، ئەرکێکی دژوار دەبێ. وڵاتانی دیکەی ئەندامی ئەم پەیمانە ( ژاپۆن، مالیزیا، ڤییەتنام، سەنگاپوور، برۆنۆیی، ئۆسترالیا، نیوزیلەند، کەنەدا، مەکزیک، شیلی و پرو) چەندین مانگ دانوستانی چڕ و پڕیان کرد سەبارەت بە بەردەوام بوونی چالاکیی ئەم پەیمانە بازرگانییە بە بێ بازاڕی ئەمریکا و لە ئاکامدا لە سەر ڕێککەوتنێکی چەن لایەنە و تۆکمە گەیشتنە تەبایی.

سەرپەیڤ