نیکی هەیلی: سوپای ئەمریکا لە سووریا ناکشێتەوە
نوێنەری ئەمریکا لەڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: ئەو وڵاتە هەتا کاتی مسۆگەرکرانی ئامانجەکانی، هێزە سەربازییەکانی لە سووریا ناباتەدەر.
نیکی هەیلی نوێنەری ئەمریکا لەڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ یەکشەممە لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی فەکس نیوزدا وتی: دەستەبەریی بەکارنەهێنرانی چەکی شیمیایی کە مەترسییەک بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دروست بکا، دڵنیابوون لە شکست هێنانی داعش و دەس خستنی پێگەیەکی شیاو بۆ چاودێری بەسەر چالاکییەکانی ئێران، لەئامانجەکانی ئامادەبوونی ئەمریکا لە سووریایە.
هەیلی وتیشی: ئەگەرچی گەڕاندنەوەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا بۆ وڵاتەکەیان، ئامانجی واشنگتۆنە، بەڵام تاکاتێک کە ئەمریکا دڵنیا نەبێ ئەو ئامانجانەی نەهاتووەتەدی، بەنیاز نییە هێزەکانی لەسووریا بباتەدەر.
ئەوە لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ حەوتەی ڕابردوو، خوازیاری چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا لە شەش مانگی داهاتوو و پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرە لەمانگی نۆڤمبەر ببوو.
ترەمپ بەرلەوە وتبووی: هێزە ئەمریکییەکان بەزوویی سوویا جێ دێڵن و واشنگتۆن ڕێگەدەدا لایەنەکانی دیکە قەیرانی سووریا چارەسەر بکەن.