شوبات 19, 2026 16:31 Asia/Tehran
  •  دانپێدانانی تیرۆریستانی داعش بە تاوانەکانیان لە عێراقدا

سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی دەسبەسەرکراوی داعش کە لە سووریاوە گوێزراونەتەوە عێراق، دانیان ناوە بە ئەنجامدانی تاوانکاریی دژی ئێزدییەکان.

"سەعد مەعن" سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند؛ یەکەم خولی لێپرسینەوە لە تیرۆریستانی داعش کە لە سووریاوە گوێزراونەتەوە بۆ عێراق، بەئاشکرا دەریدەخا کە ئەوان دانیان ناوە بە تاوانەکانیان لە شنگال و بە لەبەرچاو گرتنی ئەو دانپێدانانە، تاوانی جەنگیی ئەوان، ڕوون و ئاشکرایە.

"سەعد مەعن" وێرای ئاماژە بە دەسپێکرانی لێکۆڵینەوەی بەرفراوان سەبارەت بەو تیرۆریستانە، ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش دانیان ناوە بە ئەنجامدانی تاوانی ژینۆساید دژی ئێزدییەکان و هەروەها کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لەکاتی داگیرکردنی ژمارێک ناوچەی عێراق. ئەنجومەنی باڵای دادەوانیی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لێپرسینەوە بەراییەکان لە زیاتر لە پێنج سەت تاوانباری داعش لەکۆی پێنج هەزار و حەوسەت و چوار زیندانیی داعشی کە لە سووریاوە گوێزراونەوە بۆ عێراق، کۆتایی پێهاتووە.

 

سەرپەیڤ