داوای سەناتۆری ئەمریکایی بۆ پێداچوونەوەی واشنگتۆن لەبارەی پشتگری لە ڕژیمی ئالی سەعوود
ئەندامی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی سەنای ئەمریکا لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە داوایکرد پێداچوونەوەی بێت لە سەر پشتگری لە ڕژیمی سەعوودیا لە شەڕی یەمەن دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلجەزیرە،"ڕەند پاڵ" ئەندامی لێیژنەی پێوەندی دەرەوەیی سەنای ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکا لە یەمەن لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە داوایکرد تا لە رۆڵی خۆی لە شەڕی یەمەن دا لەمەر دابینی چەک بۆ عەرەبستانی سەعوودی پێداچوونەوەی بێت. ڕەند پال هەر وەها وشداری داوە کە حەڤدە ملوین یەمەنی لە هەڵدێری قات وقڕی دان. قسەکانی ئەندامی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی سەنای ئەمریکا لە حالیکدا دیتە ئاراوە کە واسنگتۆن ساڵی ٢٠١٧ لە سەفەری داناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عەرەبستان گرێبەستی چەکەمەنی ١١٠ ملیار دۆڵاری ئیمزا کرد کە ئەم گرێبەستە ڕیکۆردی گرێبەستەکانی چەکەمەنی جیهانی تێکشکاندووە . "داناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمدواییە لە دیداری لەگەڵ "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری سەعوودیا لە کۆشکی سپی لە عەرەبستان داوایکردبوو کرینی چەکی خۆی زۆرتر بکاتەوە .
هاوکاری سەربازی ئەمریکا و عەرەبستان نەیاری جیددی هەیە لەناوەوەی ئەمریکا دا .
هاوکات لەگەڵ سەفەرەکەی بن سەلمان بۆ ئەمریکا ، بریارنامەیەک لە کۆنگرە دا هاتە ئاراوە کە بێتوو پەسەند بکرێت، کۆتایی ئەدات بە پشتگری واشنگتۆن لە هاوپەیمانی سەربازی بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە شەڕی یەمەن دا .
عەرەبستانی سەعوودی بە پشتگری ئەمریکا لە سێ ساڵ لەمەو بەرەوە شەڕ دژی یەمەنی دەستپێکردووە کە تەنیا دەستکەوتی ئەو کۆکوژی هەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن، ئاوارە بوونی سەدان هەزار کەسی تر و کاولبوونەوەی بەربڵاوی ژێرخانەکانیی ئەم وڵاتە هەژارەی عەرەبییە .