پارتی چەپی ئاڵمان بەنیازی پێشگرتن بە فرۆشرانی چەک بە عەرەبستان و ئیماراتە
پارتی چەپی ئاڵمان سەربە پارتەکانی نەیاری دەوڵەت لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە ئامادەکردنی ڕەشنووسێک، بەنیازە هەناردەکردنی چەک لە ئاڵمانیا بۆ وڵاتانی عەرەبستان و ئیمارات لەبەر پەلاماری ئەم وڵاتانە بۆسەر یەمەن، بوەستێنێ .
بەپێی ڕاپۆرتی شەوی یەکشەممەی ئیرنا بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ئاڵمانی، چڕ بوونی ئەم گەڵاڵەیە لەسەر قەدەغەی فرۆشتنی گەمیی گەشت لێدان بەعەرەبستانە کە بۆ گەمارۆدانی بەندەرەکانی یەمەن کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ.
عەرەبستان لە ساڵانی 2013 هەتا 2017 یەکێک لە گەورەترین کڕیارانی چەک لە ئاڵمان بووە.
ڕژێمی سعودی لەسەرجەم نیزیکەی 1.2 میلیار یورو چەکی لە ئاڵمان کڕیوە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ساڵی 2015 دەستی داوەتە دەستدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە .
شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چاردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە .
دەستدرێژکارییێ سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردووەتەوە.