ئەگەری بانگ کرانیی ترەمپ بۆ دادگە
رۆژنامەوانێکی ئەمریکی، باسی ئەگەری بانگ کرانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ دادگەی کرد لە بارەی دۆسییەی خۆ وەردانی شیمانەیی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا .
رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست ڕۆژی سێ شەممە ڕاپۆرتی دا، " ڕابێرت مولێر" پشکێنەری تایبەتی دۆسیەی خۆوەردانی شیمانەیی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ ئەمریکا لە دانیشتنیک لەگەڵ پارێزەرانی "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، بێتوو ترەمپ لە وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی تایبەت لەبارەی پرسی خۆوەردانی ڕوسیا خۆببوێرێ ڕەنگە بۆ دادگە بانگ بکرێت.
ئەم دانیشتنە، کۆتایی مانگی مارچی ٢٠١٨ بووە.
واشنگتۆن پۆست نووسی، دوای ئەمەی پارێزەرانی ترەمپ ڕایانگەیاند ترەمپ خۆی بە ناچار نازانێت لەگەڵ بەرپرسانی فیدراڵ لە بارەی تویژینەوە لە سەر ئەگەری خۆوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکان دا وتوویژ بکات ئینجا مولێریش باسی ئەگەری بانگ کرانی ترەمپی کردووە.
ئەم رۆژنامە ئەمریکیەی وتیشی، گەڵاڵەی مولێر بۆ بانگ کردنی ترەمپ بووەتە هۆی ساز بوونی هەراو هوریا لە تیمی مافەوانیی سەرۆک کۆمارەتی.
خۆوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ـی ئەمریکا، یەکێ لە مەسەلەکان بوو کە لە سەردەمی ململانێ هەڵبژاردنەکانی ترەمپ و "هیلاری کلینتۆن" خەنیمی دیمۆکراتی ترەمپ و دواتریش هەرا وهوریای زۆری بەر پاکرد.
ڕوسیا لە لایەن ناوەندەکانی هەواڵگری و هەر وەها پارتی دیمۆکراتی ئەمریکا، تۆمەتبارە بە خۆوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠١٦ـی ئەم وڵاتە لەمەر پشتگری لە " ترەمپ" . مۆسکۆ، بە جاران هەر چەشنە خۆوەردان لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکای ڕەت کردووەتەوە.