ترەمپ پارەدان بە ئەکتەری فیلمی پۆرنی پشت ڕاست کردەوە
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوەی پشت راست کردەوە کە پارەی داوە بە ئەکتەری فیلمی ڕەوشت نزمانە بۆ ئەوەی بێدەنگە بکات.
کەناڵی تەلەڤزیۆنیی سی ئن ئن راپۆرتی دا؛ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سێ تویتی یەک لە دوای یەکدا دانی ناوە بەوەیدا کە "مایکێل کۆهەن" پارێزەری شەخسیی خۆی ، پارەی داوە بە "ستۆرمی دانیەڵز" ئەکتەری فیلمی ڕەوشت نزمانە بۆ ئەوەی بێدەنگە بکات.
ترەمپ دەڵێ ئەم پارەیە لە ڕێگای ناوەندی هەڵبژاردنەکەیەوە بۆ ئەم مەسەلەیە نەدراوە.
سی ئن ئن ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ترەمپ تا پێش ئەو تویتانە، پارەدان بە دانیەڵز لە ڕێگای پارێزەرەکەی ڕەت دەکردەوە و بانگەشەی دەکرد ئاگای لە هیچ نییە.
"مایکێل کۆهەن" پارێزەری ترەمپ مانگی ژانڤییە گوتبووی کە ساڵی ٢٠١٦ بڕی ١٣٠ هەزار دۆلار پارەی داوە بە ستۆرمی دانیەڵز.
ترەمپ لە کاتی ڕکابەرێتیی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ساڵی ٢٠١٦ی ئەمریکادا تۆمەتبار کرا بە پێوەندیی ناشەرعی و ئازاردانی چەن ئافرەتێک.
یەکێک لەو ژنانە "ستۆرمی دانیەڵز" ئەکتەری فیلمی پۆرنە کە مەسەلەی پارە وەرگرتنی بۆ بێدەنگە کردنی لە کاتی ململانێی هەڵبژاردنەکان، لە مێدیاکاندا دەنگی دایەوە.