May 08, 2018 11:50 Asia/Tehran
  • بێرنی سەندێرز: ترەمپ تا ئێستا ٣٠٠٠ جار درۆی کردووە

"بێرنی سەندێرز" سناتۆری ئەیالەتی وێرمۆنتی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە وتی: "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەو کاتەوە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار جار درۆی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ سەندێرز وتیشی: بەم حاڵەوە کۆماریخوازان ئێستایش هەر دان نانێن بەوەیدا کە ترەمپ درۆزنە.

هەروەها ئەنجامی ڕاپرسیی ئەمدواییەی ڕێکخراوی پابلیک پاڵێسی Public policyی نیشانی دا ٥٢%ی خەڵکی ئەمریکا بڕوایان وایە کە ترەمپ درۆزنە.

ئەو ڕاپرسییە هەروەها نیشان دەدات کە ئاستی خۆشەویستیی ترەمپ لە نێو ئەمریکاییەکان ئێستاکە تا ٣٩% دابەزیوە، ئەو ئاستی خۆشەویستییە تەنانەت نزمتر لە ئاستی کاتی بە سەرۆک کۆمار بوونی ترەمپە.

فەرمانەکان، قسە و لێدوانەکان، کردەوە و ئاکاری هەراسازکەر و زۆرجار بە دوور لە ئەخلاق و ئەدەبی دۆناڵد ترەمپ، بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە خەڵک و سیاسەتوانانی ئەمریکا ئەو بە شیاوی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ئەم وڵاتە نەزانن.

سەرپەیڤ