May 09, 2018 13:56 Asia/Tehran
  • نا تەبابوونی  قسەکانی ترەمپ لەگەڵ ڕاستیەکانی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی ئێران

هەواڵدەریی ئاسوشێتێدپرێس رایگەیاند: قسەکانی ترەمپ بەدژی ڕاستییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێرانە.

ئاسۆشێتێدپرێس نووسی : ترەمپ  وتی ئەم  ڕێککەوتنە ئەوەنە خراپ  وتووێژی لەسەر کرا بوو کە ئەگەر ئێران بەتەواویش پێبەندی بێت  دەوڵەتەکەی  دەتوانێ لە ماوەیەکی کورت هەتا سنووری چێکردنی  چەکی ناڤۆکیش بڕواتە پێش .

بەپێی ڕاپۆرتی  ئەم هەواڵدەرییە ئەمریکییە، ترەمپ وتی  :  ئێران لەم ڕێککەوتنامەیە کاری فریودەرانە دەکات بەڵام لەکاتی گرێدرانی ئەم ڕێککەوتنامەیە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە جاران پێبەند بوونی ئێران بەم ڕێککەوتننامەیەی  پشت ڕاست کردوەتەوە.

ئاسۆشێتێدپرێس  هەروەها وتیشی:  ترەمپ  وتی  ئەم ڕێککەوتنامەیە ملوێنان دولار پارەی  کە نەختیش بووە بە ئێران داوە بەڵام دروستەکەی ئەمەیە کە  دەسەڵاتدراانی جیهانی پارەیان بە ئێران نەداوە بەڵکوو  ئەم ڕێککەوتنە موڵەتی بە ئێران دا دەستی بگاتە پارەکەی خۆی  کە وەک بەشێک لە بایکۆتەکان لە دەرەوەی ئێران ، دەستی بەسەر داگیرا بوو  . 

ئەم هەواڵدەرییە وتیشی  : ترەمپ بە ئاماژەدان بە هاوپەیمانانی ئەمریکا وتی : ئێمە لە تێگەیشتین لەم  هەڕەشەیە  یەکگرتووین و لەم بڕوایە کە ئێران نابێ دەستی بگاتە چەکی ناڤۆکی.

ڕاستی ئەمەیە کە وەها  یەکگرتووییەک هەر لە  ئارادانییە . زۆربەی هاوپەیمانانی ئەمریکا  لەبارەی  هەڕەشەبوونی ئێران لەگەڵ ئەمریکا هاوبیروڕا نین .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،  ترەمپ وتی :  ئێمە مۆڵەت نادەین  شارەکانی ئەمریکا هەڕەشە بە ناکۆکی بکرێن  و مۆڵەت نادەین  ڕژێمێک کە بە ئەمریکا دەڵێت  نەمان بۆ ئەمریکا، مۆڵەت نادەین دەستی بگاتە کارەساتبارترین چەکی سەر عەرز.

بەڵام ڕاستی ئەمەیە کە مووشەکەکانی ئێران ناتوانێ بگاتە شارەکانی ئەمریکا.

سەرپەیڤ