داعش بەرپرسایەتی پەلامارە تیرۆریستیەکەی پاریسی گرتە ئەستۆ
ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتی پەلامارە کارەساتبارەکەی دوێنەشەوی ناوەڕاستی شاری پاریسی پێتەختی فەرەنسای گرتە ئەستۆ .
کەسێکی هێرشبەر شەوی یەکشەممە بە چەقۆ پەلاماری کردەسەر خەڵک لە مەیدانی پالاس دەلائاویرا ی پاریس .
لەم پەلامارە کەسێک کوژرا و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون .
پۆلیسی فەرەنسا بە تەقە کردن بەرەو هێرشبەرەکە ، کوشتیان .
فەرەنسا لە ساڵی 2015 ە وە تائێستا بەرەوڕووی هەڵمەتی تیرۆریستی بێ وێنە بووەتەوە.
لە پەلاماری تیرۆریستیی سێزدەی نوامبەری ساڵی 2015ی پاریس و چواردەی ژوئیەی 2016 شاری نیسی فەرەنسا کە تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیەکەی بە ئەستۆ گرت، زۆرتر لە 210 کەس کوژراون.
دوای ئەم پەلامارە تیرۆریستییە، لەسەرانسەری فەرەنسا حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیەندراوە و تائێستاش بەردەوامە.
وڵاتانی ڕۆژاوایی لەوان فەرەنسا کەلە هیچ هەوڵێک بۆ دانی یارمەتی بە تیرۆریستان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەتی تیرۆریستانی سەقامگیر لە سوریا درێخی ناکەن، ئێستا بەرەوڕووی گەڕانەوەی ئەندامانی ئەورووپی تاقمی تیرۆریستیی داعش و ئەنجام درانی هەڵمەتی تیرۆریستی بوونەتەوە.