بروسکەی سەرەخۆشیی رۆحانی لە گەل و حکومەتی کوبا پاش کەوتنەخواری فڕۆکەیەکی ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i339256-بروسکەی_سەرەخۆشیی_رۆحانی_لە_گەل_و_حکومەتی_کوبا_پاش_کەوتنەخواری_فڕۆکەیەکی_ئەو_وڵاتە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لەپەیامێکدا بەبۆنەی گیان لەدەست دانی ژمارێک لە خەڵکی کوبا لەڕووداوی کەوتنەخواری فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگر سەرەخۆشی کرد لە دەوڵەت وگەلی ئەو وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2018 14:43 Asia/Tehran
  • بروسکەی سەرەخۆشیی رۆحانی لە گەل و حکومەتی کوبا پاش کەوتنەخواری فڕۆکەیەکی ئەو وڵاتە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لەپەیامێکدا بەبۆنەی گیان لەدەست دانی ژمارێک لە خەڵکی کوبا لەڕووداوی کەوتنەخواری فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگر سەرەخۆشی کرد لە دەوڵەت وگەلی ئەو وڵاتە .

حەسەن رۆحانی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکی بۆ میگل ماریۆ دیاز کانێل برمودس سەرۆک کۆماری کوبا وتی: کەوتنە خواری فڕۆکەی موسافیرهەڵگر لە کوبا، کە بەهۆیەوە زیاتر لەسەت کەس گیانیان لەدەست دا، بوو بەمایەی خەم و پەژارەی زۆر.

سەرۆک کۆماری ئێران، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی و سەرەخۆشی لە گەل و دەوڵەتی کوباو بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە، چاک بوونەوەی خێرای برینداران، سەلامەتی و سەرکەوتنی سەرۆک کۆمار و سەربەرزی و بەختەوەریی خەڵکی کوبای بەئاوات خواست.

فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری بوئینگی٧٣٧ رۆژی هەینی(١٨ی مای) پاش هەستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هاوانای پایتەختی ئەو وڵاتە بە١٠٤موسافیر کەوتەخوار. لەو ڕووداوەدا ١١١ کەس کوژران و سێ کەس زیندوو مانەوە.