کۆتایی کۆبوونەوەکەی ڤیەنا نوێنەری رووسیا : هەموو لا رازین لەگەڵ درێژەی بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i339826-کۆتایی_کۆبوونەوەکەی_ڤیەنا_نوێنەری_رووسیا_هەموو_لا_رازین_لەگەڵ_درێژەی_بەرجام
نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە دامودەزگا نێودەوڵەتیەکانی ڤەینا لە کۆتایی دانیشنی لیژنەی هاوبەشی بەرجام رایگەیاند : هەموو ئەندامان لەگەڵ درێژەی ئەو رێککەوتنەدان هەڵبەت بۆ ئەم مەبەستە ئیرادەی ڕامیاریی پێویستە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2018 14:58 Asia/Tehran
  • کۆتایی کۆبوونەوەکەی ڤیەنا نوێنەری رووسیا : هەموو لا رازین لەگەڵ درێژەی بەرجام

نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە دامودەزگا نێودەوڵەتیەکانی ڤەینا لە کۆتایی دانیشنی لیژنەی هاوبەشی بەرجام رایگەیاند : هەموو ئەندامان لەگەڵ درێژەی ئەو رێککەوتنەدان هەڵبەت بۆ ئەم مەبەستە ئیرادەی ڕامیاریی پێویستە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا لە ڤیەناوە ، میخاییل ئولیانۆڤ ، یەکیەتی و ئیرادەی سیاسی بۆ راگرتنی بەرجامی بە دوو تەوەری سەرەکیی دانیشتنی ئەمڕۆی لیژنەی هاوبەشی بەرجام ناوبرد .

باڵوێزی روسیا لە ئوروپا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەموو لا کۆکن لەسەر مانەوەی بەرجام ، لە بارەی بایکۆتەکانی ئەمریکا گوتی ، ئەم پرسە بە شێوەی چڕوپڕ لە لیژنەی هاوبەشی بەرجامدا بەدواداچونی بۆ دەکرێ .

ئولیانۆڤ وتیشی ، لیژنەی هاوبەش لەم کۆبوونەوەدا لە چوارچێوەی ئەرکەکانی خۆیدا لەسەر نەهێشتنی بایکۆت و دەر ەنجامەکانی سەرچاوەگرتوو لە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام چڕبۆوە .

ئولیانۆڤ لە بارەی دەستەبەریی ئوروپیەکان بە ئێران بۆ درێژەی بەرجامیش گوتی ، ئەم بابەتە بە وردی لێک دراوەتەوە و درێژەی دەبێ  پشودرێژ بین .

کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ هەینی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پێنج وڵاتی بەریتانیا ،ئاڵمان ، فەڕەنسە ، چین و روسیا و هێلگا شمیت نوێنەری یەکیەتی ئوروپا لە ڤیەنا بەڕێوە چوو .

سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەرۆکایەتی شاندی ئێرانی لە ئەستۆدابوو .