کوژرانی 75 بەکرێگیراوی سعودی لە ڕۆژاوای یەمەن
هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی شەممە لە ئۆپراسیۆنێک دا ، گوردانێکی بەکرێگیراوانی سعودییان لە ناوچەی فازە لە گەڕەکی تەحیتا لە پارێزگەی حەدیدەی ڕۆژاوای یەمەن، تێک شکاند .
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، لەم ئۆپراسیۆنە دا 75 بەکرێگیراوی سعودی کوژراون و دە کەسی دیکەش بەدیل گیراون.
سەرلەشکر محەممەد ناسر عاطفی وەزیری بەرگریی یەمەن ڕۆژی هەینی پێداگری کرد بوو، دەرگەی جەهەندەم بەسەر دەستدرێژکاران دەکرێتەوە .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئیمارات ، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تر لە مارسی ساڵی 2015ەوە دەستی داوەتە دەستدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە .
شەڕ خوازی عەرەبستان، ئیمارات و هاوپەیمانانیان لە یەمەن تائێستا کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی لێکەوتەوە .
دەستدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان و ئیمارات هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردوەتەوە .