جێگری سەرۆکی کومسیۆنی ئوروپا: وا ھەڵدەگرێ جیدی تر بەرنگاری ترەمپ ببینەوە
جێگری سەرۆکی کومسیۆنی ئوروپا داوای لە یەکیەتی ئوروپا کرد ھەتا لەبەرانبەر سەرۆک کۆماری ئەمریکادا ، جیدی تر لە ڕابردوو بجوڵێتەوە وکاردانەوە پێشان بدات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە " فرانتس تیمرمەن" جێگری سەرۆک کومسیۆنی ئوروپا ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی ئوروپا لە ستراسبورگ ، لەیەکیەتی ئوروپا داوای کرد لە بەرانبەر " دۆنالد ترەمپ" سەرۆک کۆماری سەرسەریی ئەمریکادا، جیدی تر لە ڕابردوو چارەنوسی خۆی بگریتە دەس وبە تەنیایی بکەوێتە دووی گیرەوکێشەکانی ئەم یەکیەتیە. تیمرمەن بە ئەماژەدان بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی سەرۆکانی گروپی حەوت لە کێبێکی کەنەدا وتی :بۆ یەکەم جارە کە لە سآڵی ١٩٤٥ەوە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پێناو پتەو کردنی زیاتری پێوەندیی دوولای ئۆقیانوسی ئەتڵەس ، عەقڵی بە بەرژەوەندیی ستراتژییانەی وڵاتەکەی نەشکا. جێگری سەرۆکی کومسیۆنی ئوروپا پێی داگرت: یەکیەتی ئوروپا دەبێ بە تواناییەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی گیرەوکێشەکان متمانەی هەبێت چونکە بنەمایەکی بەهێزی هەیە . تیمرمەن هەروەها لە وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا داوای کرد لە مەڕ چاکسازیی پێویست لە ناوچەی یۆرۆو مەسەلەی مافی پەنابەریەتی هەرچی خیراتر ڕێک بکەون.