حوزه‌یران 12, 2018 18:29 Asia/Tehran
  • یەکیەتی ئوروپا دانوستانەکانی تڕەمپ - کیمی بە گرنگ زانی

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا دانوستانی سەرانی ئەمریکا و کۆریای باکووری بە هەنگاوێکی گرنگ و پێویست پێناسە کرد .

بەپێی راپۆرتی سپۆتنیک ، فێدریکا مۆگرینی وێڕای پێشوازی لە دانیشتنی سەرانی ئەمریکا و کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، دانیشتنی ئەمڕۆی تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جونگ ئوون رێبەری کۆریای باکوور بۆ جارێکی دیکە ئەم بابەتە دەردەخات کە دیپلۆماسی تاکە رێگەی هەنگاونان بەرەو ئاشتیە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە پێوانی ڕێگەی دیپلۆماتیک زۆربەی جاران قورس و ئەستەمە ، بەڵام هەروا ئەنجام بەخشە .

لەم بەیاننامەیەدا رێز گیراوە لە ڕۆڵی "موون جائێ ئین " سەرۆکی کۆریای باشوور لە رێکخستنی دیداری تڕەمپ و کیم و بەهێزکردنی دەسکەوتەکانی ئاشتیی لە نیمچە دورگەی کۆریا .

بارگرژیی لە نیمچە دورگەی کۆریا بە هەڕەشە و کارە دنەدەرەکانی ئەمریکا لە دژی کۆریای باکوور  لە چەند مانگی رابردوودا گەیشتبووە لوتکە تا ئەوەی کە لەسەر دەسپێشخەریی  پیۆنگ یانگ ، تڕەمپ و کیم ئوون دوای چەند مانگ شەڕی زارەکی ، ئەمڕۆ سێشەممە لە سەنگاپوور چاویان بەیەک کەوت .

سەرپەیڤ