حوزه‌یران 25, 2018 09:47 Asia/Tehran
  • تڕەمپ خوازیاری دەرکردنی خێرای کۆچبەرانە

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا خوازیاری ئەوە بوو کە کۆچبەرانی نایاسایی هەرچی خێراتر بێ دادگایی یان دۆسیەی دادڤانی دەربکرێن .

بەپێی راپۆرتی ریۆیتێرز ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی توویتەری دا بە ئاماژە بە چوونی کۆچبەران بۆ ئەم وڵاتە نووسی : ناتوانین رێگا بدەین ئەم کەسانە هروژم بێننە وڵاتەکەمان .

تڕەمپ وتیشی : کاتێ کەسێک دێتە ئەمریکا دەبێ زۆر زوو بێ دەسوەردانی قازی یان پێکهێنانی دۆسیە لە دادگادا ، ئەو بگەڕێنینەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێوەی هاتووە چونکە سیستمی کۆچبەریی ئێمە ، سیاسەت دانانی باشی کۆچبەری و تەکووزی و یاسای بە گاڵتە گرتووە .

ئاکار و هەڵسوکەوتی نامرۆیی حکومەتی ئەمریکا لە گەڵ کۆچبەران بە تایبەت مناڵانی ئەوان رووبەڕووی ڕەخنە و گازندەی زۆر بووەتەوە لە نێوخۆ و دەرەوەی ئەمریکادا .

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چەندین هەنگاوی دژ بەیەکدا فەرمانی راگرتنی رەوتی جیاکردنەوەی مناڵان لە بنەماڵەکانی کۆچبەری لە سنووری مەکسیک دەرکرد ، بەڵام دەسبەجێ فەرمانی دا بنەماڵەکانی کۆچبەران لە تەنیشت یەکتر و بۆ ماوە ی نادیار دەستبەسەر بکرێن و بە هۆی هاتنی نایاسایی بۆ ئەمریکا دادگایی بکرێن .

سەرپەیڤ