حوزه‌یران 29, 2018 14:00 Asia/Tehran
  • ناڕازییان دەستیان گرت بە سەر سێنای ئەمریکا/ ٥٧٥ کەس گیران

سەدان چالاکی کۆمەڵایەتیی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە بە هەڵدانی دروشم دژ بە سیاسەتی "بەرگەی سیفر"ی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرامبەر بە کۆچبەرانی نایاسایی، دەستیان گرت بە سەر بینای ئیداریی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا (سێنا) دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ ناڕازییان کە زۆربەیان ژن بوون لە باڵاخانەی "هارت"ی سێنا لە واشینگتۆن مانیان گرت و درووشمیان هەڵدا دژ بە سیاسەتەکانی ترەمپ.

ماوەیەک پاش ئەو کردەوەیەی ناڕازییان، پۆلیسی ئەمریکا هاتە مەیدانەوە و ٥٧٥ کەس لەو ناڕازییانەی قۆڵبەست کرد.

خاتوو "پرامیلا جایاپال"  Pramila Jayapal ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئەیالەتی واشینگتۆنەوە یەکێک لەو گیراوانەیە.

لەتویتەرەکەی ئەم نوێنەرەی کۆنگرێسی ئەمریکا ، هۆی بەشداریی "پرامیلا جایاپال" لە کۆبوونەوەی ناڕازییان لە باڵاخانەی سێنای ئەمریکا، نەیارەتی دژ بە سیاسەتی زاڵمانەی ترەمپ بەرامبەر بە کۆچبەران ڕاگەیەندراوە.

دەوڵەتی ئەمریکا بە گرتنە بەری سیاسەتی بە ناو "بەرگەی سیفر" بەرامبەر بە کۆچبەرانی نایاسایی، یەکێک لە ئاشکراترین و ڕەواترین مافە مرۆییەکانی بنپێ کردووە. لە چوارچیوی ئەم سیاسەتەدا، نزیکەی دوو هەزار منداڵ لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوو بە زۆر لە دایک و باوکیان جودا کراونەتەوە و لە ئۆردوگایەکی دیکەدا لە سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک راگیردراون.

ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئیدانە کردنی ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پڕبەدڵ نیگەرانی ئەو سیاسەتەیە کە منداڵان لەبەر کردەوەکانی باوک و دایکیان سزا دەدات.

کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان کردووە جیا کردنەوەی منداڵ لە دایک و باوکی زەبرێکی قورس لە ڕۆح و ڕەوانی ئەو منداڵە دەدات.

ئەمریکا تەنیا وڵاتێکە کە دەقی نێودەوڵەتیی داکۆکی لە مافە بنەڕەتییەکانی منداڵانی پەسەن نەکردووە.

سەرپەیڤ