درێژەی هەڵوێست گرتنەکانی ترەمپ لەدژ چین ویەکێتی ئوروپا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە ئیدیعای کرد، تیجارەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ یەکێتی ئوروپا وەک تیجارەت لەگەڵ چین، نادادگەرانەو خراپە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماریئەمریکا لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی فەکس نیوزدا وتی: واشنگتۆن بۆ پاراستنی "هاوبەشە ئوروپییە بچووکەکان" هەوڵی زۆر دەدا بەڵام ئەوان بۆقەرەبووکردنەوە، کردەی مەترسیدار ئەنجام دەدەن.
ترەمپ دەڵێ، تەرخان کرانی بڕەپارەیەکی زۆری ئەمریکا بۆ ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) بەمەبەستی پاراستنی وڵاتانی ئوروپایی و کۆمپانیاکانیانە.
ئەمریکا ساڵی ڕابردوو(٢٠١٧) کەمهێنانی تیجاریی ١٠١ ملیارد دۆلاری لەگەڵ یەکێتی ئوروپادا هەبووەو کەمهێنانی تیجاریی ئەمریکا لەگەڵ چینیش ٣٣٦ملیارد دۆلار مەزەندە کراوە.
ترەمپ بەتۆمەتبارکردنی لایەنە بازرگانییەکانی لەوبارەوە، "سیاسەتی یەکەمی ئەمریکا" ی گرتووەتەبەر و نرخی گومرکی قورسی لەسەر پۆڵاو ئەلمنیۆمی هاوردەیی لە یەکێتی ئوروپاو وڵاتانێکی وەک چین و کەنادا داناوە.
کردەی نرخنامەیی ترەمپ، تووڕەیی هاوپەیمانانی ئەمریکاو کردەی تۆڵەسەندنەوەی ئەو وڵاتانەی بەدواوە بووە.