هەڕەشەی ترەمپ لەدژی ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی
سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای بڵاوکرانەوەی ڕاپۆرتگەلیک لە مەڕ هۆگربوونی بۆ کشانەوە لە رێکخراوی تیجارەتی جیهانی ، بەشێوەی ئاشکرا هەڕەشەی لەم ڕێکخراوەیە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕوێترز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی وشداری دا ئەگەربێتۆ لەمەوبەدوا لەگەڵ ئەم وڵاتە خۆی وتەنی دروست هەلس وکەوت نەکرێت واشنتۆن کەمتەر خەم نابێت. ماڵپەڕی هەواڵی " ئاکسیوس" دەستی ڕاگەیشتووە بە ڕەشنوسی گەڵاڵەیەک کە بەپێی ئەوە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، بە نیازە واشنتۆن لەڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی بباتە دەرێ. گەڵالەی ترەمپ بە ناوی " نرخ نامەی مونیسفانەو بەرانبەری ئەمریکا " ھەلی ئەوەی بۆ دەڕەخسێنێ کە بەبێ ڕەزامەندیی کۆنگرێس و بە چاوپۆشی لە یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی، نرخ نامەکان بە ویست وخواستی خۆی بەرزبکاتەوە و بەستێن بۆ کشانەوەی ئەمریکا لەڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی خۆش بکات. ترەمپ لە کاتێکەوە کە ڕێگای بردە کۆشکی سپیی لە ڕێکخراوەوپەیمان نامەکانی نێودەوڵەتی جۆربەجۆر چووەتە دەرێ. ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام ، ڕێککەوتنی کەش و هەوایی پاریس ، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی ڕاهێنان، زانستی وفەرهەنگیی نەتەوە یەکگروتوەکان" یونسکۆ" لەڕیزی ئەو ڕێککەوتن و ڕێکخراوە گەلەن کە ترەمپ ئەمریکای لەوانە بردووەتە دەڕێ.