ته‌مووز 09, 2018 19:00 Asia/Tehran
  • هەڵوێست گرتنی ترەمپ لەدژ سەرانی ئەندامی ڕێکخراوی ناتو

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، خوازیاری هاوبەشیی زۆربەی ئەندامانی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) بوو بۆ دانی تێچووی سەربازی ئەو ڕێکخراوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامە نوێکەی لەسەر توئیتەر نووسی؛ ئەمریکا زیاتر لەهەر ئەندامێکی دیکەی ناتۆ ، پارەی لەو ڕێکخراوەدا خەرج کردووە کە ئەوە نە دادگەرانەو نە قەبووڵکراوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە توئیتێکی دیکەدا نووسی؛ ئەمریکا زیاتر لە سەتا ٩٠ی تێچووی ناتۆ دەدا، ئەوە لەحاڵێکدایە کە باقی وڵاتانی ئەندام سەتی دووی بەرەبەشەکەشیان نادەن.

دانیشتنی سەرانی ناتۆ، یانزەو دوانزەی ژوولای٢٠١٨ لە بروکسلی پایتەختی بەلژیک بەڕێوە دەچێ و ترەمپیش لەو کۆبوونەوانەدا بەشدار دەبێ.

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لەم دواییەدا بەبڵاوکردنەوەی ڕاپۆرێک لەقاوی دا، ترەمپ مانگی ژۆئەنی٢٠١٨ لەنامەی جیاجیا بۆ سەرانی لانیکەم دە وڵاتی ئەندامی ناتۆ وشداری داوە لەمەڕ گرینگی نەدان بە بەڵێنیەکانیان بۆ تەرخان کردنی لانیکەم سەتا دووی بەرهەمی ناخالسی نیشتمانی وڵاتەکانیان بۆ بەکارهێنانی سەربازی.

بەپێی ڕێککەوتنی ناتۆ، ئەندامانی ئەو هاوپەیمانییە رۆژاواییە دەبێ سەتا دووی داهاتی ناخالسی نیشتمانی خۆیان بۆ کاروباری سەربازی بەکاربێنن.

سەرپەیڤ