ئەندامێکی پارتی کۆماریخواز: ترەمپ بەچوونەدەر لە بەرجام، زەبر ی لەبەرژەوەندیی خەڵکی ئەمریکا دا
ئەندامی پارتی کۆماریخواز بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوە لەبەرجامی بەزیانی بەرژەوەندیی خەڵکی ئەم وڵاتە وەسف کرد.
مارک دانکف، ئەندامی پارتی کۆماریخوازی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممەلە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی : بەرجام ڕێککەوتنێکی شیاو و سەرنج ڕاکێشە کە کۆشکی سپی دەبا لەو دا مابایەوە .
ئەندامی پارتی کۆماریخوازی ئەمریکا لە درێژەدا وتیشی : زایۆنیستەکان بە هان دانی دەوڵەتی ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە کشانەوە لەبەرجام زەبریان لە ڕێککەوتنێک دا کە بە قازانجی خەڵکی ئەم وڵاتە بوو .
بەوتەی ئەم ئەندامەی پارتی کوماریخوازی ئەمریکا، هاوپەیمانییەک لەزایۆنیستەکان و نێئۆپارێزکاران سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا بەرەوپێش دەبەن و بەسەر سیاسەتی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا لە دوو پارتی دیمۆکرات و کۆماریخواز کاریگەرن.
مارک دانکف هەروەها وتی : لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی لە پەرلەمان و سەنای ئەمریکا داڕشتێکیان هەیە کە نیشان دەدات زایۆنیستەکان بەسەریان دا زاڵن.
دوناڵد ترەمپ هەشتەمی مانگی مەی ساڵی 2018 لە هەوڵێکی یەک لایەنە دا کە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە پێشوازی لێ کرا، بەشێوەی ڕەسمی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران دەرکەوت.
لایەنەکانی دیکەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی لەسەر پاراستن و درێژەی جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە ، پێداگرییان کرد.