خۆپیشاندانی خەڵکی ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە کردەوەی تڕەمپ
خەڵکی ئەمریکا لە ناڕەزایەتی بە هەڵوێست و سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕویترز ، خۆپیشاندەرانی ئەمریکایی ڕۆژی چوارشەمە لە بەردەم کۆشکی سپی لە واشنگتون دی سی ،کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی بە کردەوەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دیداریدا لە گەڵ ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا . خۆپیشاندەران ، هەروەها ناڕەزایەتیان دەربڕی بە سیاسەتەکانی کۆچبەریی تڕەمپ . ئەو خۆپیشاندانە بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام بەڕێوە چوو. جێف مێرکێڵ " سێناتوری دیموکراتی ئیالەتی ئورگان لەو خۆپیشاندانە وێڕای ئاماژە بە سیاسەتەکانی کۆچبەریی تڕەمپ ناسراو بە " بەرگەی سیفر " کە بووەهۆی لێکدابڕانی ئەندامانی بنەماڵەکانی کۆچبەرە نایاساییەکان خوازیاری گۆڕدرانی ئەو ڕەوتە بوو . تڕەمپ لە پرێس کونفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ ولادیمیر پووتین سەبارەت بە دەسوەردانی موسکۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا وتی: هیچ هۆیەک بۆ ئەوەی کە ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی 2016ی ئەمریکا دەستی وەردا بێت نیە . ئەو وتانەی تڕەمپ ڕووبەڕوو بوویەوە لە گەڵ ڕەخنەی بەربڵاوی کاربەدەستان و سیاسەتوانانی ئەمریکایی بۆ وێنە کاربەدەستانی پارتی کۆماریخواز.ڕووسیا لە لایەن دامەزراوە هەواڵگریەکان و هەروەها پارتی دیموکراتی ئەمریکاوە تاوانبار کراوە بە دەسوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی 2016ی ئەو وڵاتە بۆ لاگری لە تڕەمپ کە موسکۆ بە جاران ئەو تۆمەتەی ڕەت کردووەتەوە .