کەمپەینی دژە ئێرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەئامانجی ئاژاوەنانەوە، کەمپەینی دژە ئێرانی پێکهێناوە.
بەپێی ڕاپۆری رۆیتەرز، حکومەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەئامانجی ئاژاوەنانەوە و نائارامی لە ئێراندا کەمپەینی لێدوانی هێرشبەرانەو پەیوەندیی ئەنلەینی پێکهێناوە.
چەند کەس لە بەرپرسانی ئێستاوپێشووی ئەمریکا، وتیان: ئەو کەمپەینە لەلایەن مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەو جان بولتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا داکۆکی دەکرێ.
کۆشکی سپی خۆی بواردووە لە لێدوان لەبارەی ئەو کەمپەینە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لەشیکردنەوەی ئەو بابەتە، بەتایبەت دەور و رۆڵی پۆمپێئۆ خۆی بوارد.
پەیجی توئیتەری فارسی زمانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاو ماڵپەڕی ئەمریکیی ئەو وەزارەتخانەش ژۆئەنی٢٠١٨ پەیامی دژە ئێرانییان بڵاو کردەوە.
بەرپرسانی ئەمریکی سەرباری بێ ئاکام بوونی هەوڵەکانیان هەروا درێژە دەدەن بە سیاسەتە دژە ئێرانییەکانیان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە لەدانیشتنی دژە ئێرانی لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا وتار دەدا.