گەڵاڵەی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنی کۆنترۆڵی ترامپ بەسەر پاشەکەوتە ناڤۆکییەکان
کۆنگرەی ئەمریکا گەڵاڵەیەکی نوێ تاووتوێ دەکا کە بەگوێرەی، ئیدارەی نیشتمانیی ئاسایشی ناڤۆکیی ئەمریکا (NNSA) لە کۆنترۆڵی ئیدارەی وزەی کۆشکی سپی وسەرۆک کۆماردا نامێنێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ بێتوو ئەو گەڵاڵەیە لە کۆنگرەدا پەسەند بکرێ، ئیدارەی نیشتمانی ئاسایشی ناڤۆکیی ئەمریکا دەبێ بە دەزگەیەکی سەربەخۆ و کۆشکی سپی بەجۆرێکی کاریگەر دەسەڵاتی چاودێری و کۆنترۆڵ بەسەر پاشەکەوتە ناڤۆکییەکان لەدەست دەدا.
ئەو گەڵاڵەیە کە بەمەبەستی لەکۆنترۆڵ دەرهێنانی دەسەڵاتی پێشگرانەی ناڤۆکی لە دەسەڵاتەکانی کۆشکی سپی ئامادەکراوە، لەگەڵ ڕەخنەو گازندەی توندی "ریک پری"وەزیری وزەی ئەمریکاو ژمارێک لەنوێنەرانی کۆنگرە لەهەردوو پارتی دیموکرات و کۆماریخواز بەرەوڕوو بووە بەڵام هەوڵەکانیان بۆ بێ ئاکام کردنی ئەو گەڵاڵەیە، شکستی هێناوە.
وەزارەتی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ ئەو گەڵاڵەیە وەک هەڕەشەیەک لەدژ ئاسایشی نیشتمانی وڵات دێتەئەژمار.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، جەخت لەوە دەکا کە چەکئامێری ناڤۆکیی ئەو وڵاتە دەمێکە نۆژەن نەکراوەو ئیکسپایەر بووەو کۆنەو پێویستی بەنوێکردنەوە هەیە.