وشداری سناتۆری ئەمریکایی لە حاند شەڕی بازرگانیی ئەمریکا دژ بە جیهان
سناتۆرێکی ئەمریکایی وشداری دا لە حاند ئەو شەڕە بازرگانییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بە جیهان دەستی پێ کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی گۆڤاری هیڵ؛ "بێن ساس" سناتۆری کۆماریخوازی ئەیالەتی نێبراسکا "دۆناڵد ترەمپ"ی دایە بەر ڕەخنە و گازندە لەبەرئەو شەڕی بازرگانییەی دژ بە جیهان دەستی پێ کردووە و وتی داسەپاندنی نرخنامەی گومرگ کاریگەریی نگەتیڤ دادەنێتە سەر ژیانی ئەمریکاییەکان لەوان چینی وەرزێر.
ساس وتیشی: وەرزێرانی ئەمریکایی لەو شەڕەی ترەمپ زەبریان وێکەوتووە.
ئەم سناتۆرە ئەمریکاییە هەروەها ڕەخنەی توندی گرت لەو گەڵاڵەیەی دەوڵەتی ترەمپ سەبارەت بە دانی بە ملیاردان دۆلار یارمەتیی خێرا بە وەرزێرانی زەبروێکەوتوو لەو نرخنامە گومرگیانەی ئەمریکا کەبۆ تۆڵە کردنەوە دایسەپاندووە بە سەر کەل و پەلی خەنیمەکانی و وشداری دا دەوڵەتی ترەمپ قەیرانی ئابووریی هێنایەوە بۆ ئەمریکا.
بە بڵێسە سەندنی ئاگری شەڕی بازرگانیی ترەمپ دژ بە ئەورووپا، مەکزیک، چین و کەنەدا، خەنیمە بازرگانییەکانی ئەمریکا دەستیان کردۆتە داسەپاندنی نرخنامەی گومرگی لە سەر ئەو بەرهەم و کەل و پەلانەی لە ئەمریکاوە هاوردەی دەکەن.
وەزارەتی کشت و کاڵی ئەمریکا بە زۆرەملی خەریکی ئامادە کردنی پلانێکە کە بە پێی ئەو پلانە ١٢ ملیار دۆلار یارمەتیی فیدراڵ دەدرێ بە وەرزێرانی ئەم وڵاتە.