ئاشکرابوونی بەڵگەنامەیەکی نوێ لە بازرەی گەندەڵیی ئەخلاقیی دۆناڵد تڕەمپ
تهمووز 28, 2018 07:51 Asia/Tehran
پارێزەری ستۆرمی دانیەلز ئەکتەری فیلمە بەدڕەوشتیەکان کە پێوەندی ناشەرعیی ئەو لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا هەرای ناوەتەوە ، بووە بە پارێزەری سێ ژنی دیکەش بە دۆسیەی هاوشێوە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، پارێزەری ئەم کەسانە رۆژی هەینی گوتی ، هەرسێ ژنەکە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 لە رێگەی جیاجیاوە بەرتیلی بێدەنگبوونیان پێ درابوو .
مایکێل کۆهێن پارێزەری ئەوکاتی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەو سەردەمەدا ، 130 هەزار دۆڵاریشی داوە بە دانیەڵز و گرێبەستێکی ئاشکرانەکردن و نەدرکاندنی لە گەڵ ئەودا ئیمزا کردبوو .
ئێستا ستۆرمی دەنیەڵز سکاڵای لەدژی تڕەمپ و کۆهێن بەرز کردووەتەوە لەبەر پێبەند نەبوون بەم گرێبەستە .
سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی رکابەریەکانی سەرۆکایەتیەوە تنا ئێستا بە جاران تاوانبار کراوە بە گەندەڵی ئەخلاقیی و ئازاری جنسیی ژنان .