دووپات کرانەوەی هەڵوێستی فریودەرانەی ترەمپ بە دژی ئێران
سەروکی ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی هەڵوێستی فریوکارانەی دژی ئێران ئیدیعای کرد کە بۆ باشتر کردنی پێوەندی دوو وڵات ئامادەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ڕەخنە گرتنی دوبارە لە بەرجام و پێداگرتن لەسەر بڕیارەکەی بۆ کشانەوەی لەم ڕێککەوتنە وتی: هیوادارە هەموو شتێک لەنێوان ئەمریکا و ئێران چاک بێتەوە .
ترەمپ کە لە سەرووبەندی هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی ساڵی 2018ی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ چالاکییەکانی تەبلیغاتی پارتی کۆماریخواز ڕۆیشتبووە شاری «ویلکس بار»ی ئەیالەتی پنسیلوانیا ، وتویشی ئەمریکای لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کارەساتبار و پڕخەرج و بەرج و ناکارامە لەگەڵ ئێران، ھێناوەتەدەر.
ترەمپ بە دووپات کردنەوەی خەون و خەیاڵی پێشووی ئیدیعای کرد ئێرانییەکان ئێستا لەچاو چوار مانگ لەمەوبەر ، زۆر گۆڕاون .
ترەمپ چەند ڕۆژلەمەوبەریش لە پرێس کۆنفرانسێک دا بۆ وتووێژی بێ شەرت و مەرج لەگەڵ ئێران، ئامادەیی ڕاگەیاند بوو .
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی ترەمپ وتی: پێشنیاری وتووێژ لەگەڵ ئێران لە بارودۆخێکدا دەدرێت کە دەوڵەتی ئەمریکا بێ هیچ پاسادانێک و بە پێچەوانەی هەموو یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەبەرجام کشاوەتەوە و بایکۆتەکانی نادادگەرانەی خۆی دیسان بەسەر گەلی ئێراندا سەپاندووە.