پەرەسەندنی رق و نەفرەتی خەڵکی ئەمریکا لە ترەمپ
ڕاپرسیەکی نوێ لە ئەمریکا نیشان دەدات ئاستی ڕق و نەفرەتی خەڵکی ئەم وڵاتە لە دوناڵد ترەمپی سەرۆک، بە توندی پەرەی سەندووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، ڕاپرسی چەند مانگ لەمەوبەر لە ئەمریکا نیشان دەدات ئاستی خۆشەویستیی ترەمپ گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا .
بەپێی ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە لە ئەمریکا سەتی 56ی خەڵکی ئەم وڵاتە هەوڵ و کردەوەی ترەمپ قەبووڵ ناکەن.
ڕاپرسیەکانی نوێ لە ئەمریکا هەروەها نیشان دەدات ئاستی نەفرەت لە ترەمپ لەگەڵ ئاستی نەفرەت لە ریچارد نیکسون تەنیا سەرۆک کۆماری مێژووی ئەمریکا کە لە پۆستەکەی کشایەوە، بەرابەرە.
ریچارد نیکسون سی و حەوتەمین سەرۆکی ئەمریکا بوو کە لە ساڵی 1969 هەتا 1974 ئەم پۆستەی بە دەستەوە بوو . ناوبراو یەکەم و تەنیا سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بوو کە لە پۆستەکەی کشایەوە . ریسوایی واتر گیت، نیکسۆنی ناچار کرد لە پۆستەکەی بکشێتەوە.